په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆی سـازکرد به سه‌رۆکایه‌تی ئوسامه نوجێفی و به ئاماده‌بوونی 221 په‌رله‌مانتار، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕه ده‌سـتی نێو چه‌ند په‌رله‌مانتارێـک کۆبوونه‌وه‌که ڕاگیرا.
شه‌ڕه‌که له‌وه‌وه ده‌سـتیـپێـکرد، حه‌یده‌ر مولـلا په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیسـتی عێراقیـیه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا داوای کرد چیتر وێنه‌ی ڕابه‌ری پێشـوو ئێران ڕوحوڵڵا خومه‌ینی و ڕابه‌ری ئێسـتای ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ئی له وڵاته‌که به‌رز نه‌کرێنه‌وه، به‌ڵام کازم ئه‌لسه‌یادی په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوبه‌ندی نیشـتیمانی شیعه‌کان هه‌ستاوه زله‌یه‌کی لێـداوه و بووه به شه‌ڕه ده‌ست و پاشـان هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری دیکه‌ی عێراقیـیه (ڕه‌عه‌د ئهلدهلکی و سه‌لمان ئه‌لجومه‌یلی) ئه‌وانیش چوونه‌ته ناو شه‌ڕه‌که‌وه. هه‌تا دواتر له یه‌کیان جیاکردوونه‌ته‌وه.
هاوکات ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاریش که‌وتوونه‌ته شه‌ڕه قسه.
پاشـان په‌رله‌مانتارانی لیستی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی شیعه‌کان له دانیشـتنه‌که کشـانه‌وه و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕاگرت.
دواتر کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆکی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی سـازکرا و تیایدا به توندی ڕه‌خنه‌ی له حه‌یده‌ر مولـلا گرت و گوتی له به‌یانـنامه‌که بێ ڕێزی به مه‌رجه‌عیه‌ته‌کانی شیعه کردووه، بۆیه ده‌بێت داوای لێبوردن بکات و پاشـان لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت. هه‌روه‌ها ڕخنه‌ی له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان گرت و گوتی نه‌ده‌بوایه ڕێگه‌ی به‌وه بدایه به‌و شێوه‌یه هه‌سـتی عێراقیـیه‌کان برینداربکات.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه و کێشه‌ی دیکه‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق، گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه.