ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان UNHCR ئاگاهی داوه که‌وا شه‌ڕی ناوخۆی سوریا هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 2 ملیۆن که‌سی ناچارکردووه ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
ساڵێـک به‌ر له ئێسـتا ته‌نها نزیکه‌ی 231 هه‌زار که‌س ئاواره بووبوون.
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرس سه‌رۆکی ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ڕه‌وشه‌که کاره‌سـاتێـکی مرۆیی وه‌های لێکه‌وتووه‌ته‌وه که جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریـیه و له مێژووی نوێ‌دا وێنه‌ی نه‌بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه تاریق کوردی نوێنه‌ری ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دیمه‌شق ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ڕه‌وشه‌که کاری کردووه‌ته سه‌ر ملیۆنان که‌س.
به‌پـێی مه‌زه‌نده‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نزیکه‌ی 7 ملیۆن که‌س به‌هۆی قه‌یرانه‌که‌وه زیانیان پـێـکه‌وتووه یان به‌لانی که‌م کاری تێـکردوون، له نێویاندا نزیکه‌ی 5 ملیۆن که‌س ڕه‌وشه‌که ناچاری کردوون گوند و شـار و ماڵی خۆیان جێبهێڵن و به‌ره‌و ناوچه‌ی دیکه‌ی ناو وڵاته‌که هه‌ڵبێن. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش ژن و منداڵن.
په‌نابه‌رانیش که زۆربه‌یان به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ ڕۆیشـتوون، وه‌کو ئوردن و لوبنان و تورکیا و عێراق، وایکردووه به دابینکردنی پـێـداویسـتی بۆیان بارێـکی قورس بکه‌وێته سه‌ر شـانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاتانه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی سه‌ره‌ڕای ئه‌و داوایانه‌ی کردوونی بۆ کۆمه‌کی په‌نابه‌ران، به‌ڵام ته‌نها 47% ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پـێـگه‌یشـتووه که پـێویسته بۆ دابینکردنی پـێداویسـتیـیه سه‌ره‌کیـیه‌کانی په‌نابه‌ران. ده‌شڵێت زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی سوری که نیوه‌یان منداڵن، ته‌نها به چه‌ند پارچه جلێـکهوه وڵاته‌که‌یان به‌جێهێشـتووه.