له ئاکامی هێرشی چه‌کداری و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی سێشه‌ممه له عێراق و به تایبه‌تی له به‌غدا 14 که‌س کوژراون. له یه‌کێـک له هێرشه‌کاندا خێزانێـکی پـێـنج که‌سی کوژراون.
به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی چه‌کدارێـکی هێزه‌کانی سه‌حوه له ناوچه‌ی عه‌ره‌ب جبور له باشوری به‌غدا، چه‌کداره‌که و هاوسه‌ره‌که‌ی و 3 منداڵیان کوشتووه.
له شـارۆچکه‌ی جه‌بله‌ی باشوری شـاری به‌غدا، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک چێشـتخانهیهکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی دوو که‌س و برینداربوونی 7 که‌سی دیکه.
له ناوچه‌ی دۆره‌ی باشوری به‌غداش، چه‌ند چه‌کدارێـک ته‌قه‌یان له 2 که‌س کردووه و کوشـتوویانن. هه‌روه‌ها 4 ته‌رمیش له ناوچه‌ی دیکه‌ی به‌غدا دۆزراونه‌ته‌وه که شوێن گولـله‌یان پـێوه‌یه.
له شـاری به‌سره‌ی باشوری وڵاته‌که، مه‌لایه‌کی سووننه کوژراوه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن عه‌بدولکه‌ریم مسته‌فا ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی ئهلتقوا ڕۆژی سێشه‌ممه له نزیک مزگه‌وته‌که‌ی ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه.