سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌رده‌وامه له هه‌ڵه‌کانی به مه‌به‌ستی به‌ده‌سـتهێنانی پشـتیوانی کۆنگرس بۆ کرداری له‌شـکری له دژی سوریا، له‌و ده‌مه‌ی ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌ران گومانی خۆیان له باره‌ی پـلانه‌که‌ی نیشـان داوه.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ سیناتۆر جان مه‌کـکه‌ین کۆده‌بێته‌وه، که له مێژه‌وه داوای له سه‌رۆک کردووه ڕێوشوێنی توند له دژی ڕژێمی سوریا بگرێته‌به‌ر. مه‌کـکه‌ین ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی پـێویسته ئه‌مه‌ریکا زیاتر له هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام بدات تاوه‌کو ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د مسۆگه‌ر بـبێت.
ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆنگرس تێڕوانینێـکی ته‌واو پـێچه‌وانه‌یان هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کرداری له‌شـکریدا نین.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه چه‌ند یاسادانه‌رێـکیان له زانیاری هه‌واڵگری ئاگادارکرده‌وه که تیایاندا نیشـان ده‌درێت هێزه‌کانی له‌شـکری سوریا له 21 ی مانگی هه‌شت گازی ژه‌هراویـیان له ناوچه‌یه‌کی قه‌راغ شـاری دیمه‌شق له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل به‌کارهێناوه و زیاتر له هه‌زار که‌سیان کوشـتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتی ئه‌و به‌ڵـگانه‌ی ئه‌مه‌ریکا خستوونیه‌ته ڕوو، قه‌ناعه‌تیان پـێ ناکرێت، چونکه تیایاندا شوێن و ناوی ئه‌و ناوچانه باس نه‌کراوه که ده‌ڵێن به چه‌کی کیمیایی لێــیاندراوه.