Accessibility links

سـکرتێری ناتۆ: ده‌بێت کاردانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ سوریا هه‌بێت


سکرتێری گشـتی ناتۆ ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی به‌ڵـگه‌ی گرنگی خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست، ئه‌و نه‌ک هه‌ر بڕوای به‌وه‌یه‌ هێرشێـکی کیمیایی له‌ سوریا کراوه‌، به‌ڵـکو بڕواشی هه‌یه‌ ڕژێمی سوریا هێرشه‌که‌ی ئه‌نجام دابێت.
ئه‌ندرێ فۆ ڕاسمۆسن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ برۆکسل هه‌روه‌ها گوتی پـێویسته‌ کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت تاوه‌کو له‌ ئاینده‌ هێرشی به‌و جۆره‌ چه‌که‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌. ئاگاهیشی دا ئه‌گه‌ربێت و کاردانه‌وه‌ نه‌بێت، ئه‌وا په‌یامێـکی مه‌ترسیدار به‌ دیکتاتۆران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌دات.
پاشـان گوتی له‌ ئێسـتادا ناتۆ هیچ ڕۆڵێـکی نابێت، به‌ڵام پلانی ئاماده‌کراوی هه‌یه‌ بۆ به‌رگریکردن له‌ تورکیا ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشی کرایه‌ سه‌ر. ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد هه‌ر هێرشێـک بکرێته‌ سه‌ر ئه‌ندامێـکی ناتۆ، مانای هێرشه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام.
XS
SM
MD
LG