کاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ئۆرێنت له ویلایه‌تی ئۆهایۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌و که‌سه‌ی سێ ژنی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵ به بارمته گرتبوو، به مردوویی له ناو زیندانه‌که‌یدا بینراوه.
شه‌وی سێشه‌ممه ئارێڵ کاسترۆی ته‌مه‌ن 53 ساڵ به خنکاوی له زیندانه‌که‌یدا بینرابوو و ده‌ستبه‌جێ گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیکی زیندانه‌که و له‌وێ هه‌واڵی مردنی ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌و کابرایه‌ی که پێشتر شۆفێری پاسی خوێندنگه بوو له مانگی 5 ده‌ستگیرکرا پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و ژنانه‌ی که به بارمته گرتبوونی توانی ڕابکات و له دراوسێکان داوای یارمه‌تی بکات. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ژنانه‌ی به جیاجیا له نێوان ساڵانی 2002 و بۆ 2004 ڕفاندووه و به به‌رده‌وامی له ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریانی کردبوو و ده‌ستدرێژی سێکسی کردووه‌ته سه‌ریان. یه‌کێک له‌و ژنانه‌ش (ئه‌ماندا باری) بوو که منداڵیشی له کاسترۆ بووبوو.
له مانگی ڕابردوو کاسترۆ دانی به‌و 900 تاوانه‌دا نا که له دژی تۆمار کرابوون، له نێویاندا ڕفاندنی خه‌ڵک و ده‌ستدرێژی سێکسی و هه‌روه‌ها کوشتنی کۆرپه‌له‌ی یه‌کێک له ژنه‌کان به‌ر له‌وه‌ی له دایک ببیت. ئه‌و له ژنه‌که‌ی دابوو.
دادگا سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ بڕیار دا.