ڕۆژی شه‌ممه هێرشبه‌رێکی خۆکوژ که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی له نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیس و بانکێک له باشوری ئه‌فغانستان ته‌قانده‌وه ئه‌مه‌ش یه‌کێک بوو له دوو هێرشی یاخیبوان که بوو به هۆی کوژرانی 18 که‌س له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌ندامێکی هێزه‌کانی ناتۆ له‌لایه‌ن یاخیبوانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان کوژرا.
هیچ لایه‌نێک تا ئێستا به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ به‌ڵام جه‌نگاوه‌رانی تالیبان به‌م دواییانه چالاکییه‌کانیان زیاد کردووه له کاتێکدا ژماره‌ی هێزه بیانییه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستاندا که‌م ده‌بێته‌وه و به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌فغانستان.
جه‌واد فه‌یسه‌ل وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی له سه‌ره‌تادا ڕایگه‌یاند هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که له نێو ئۆتۆمبێلێکدا بوو، به‌ڵام پاشان ڕایگه‌یاند زانیارییه نوێیه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئه‌و هێرشبه‌ره به پیاده بووه.
گه‌واهده‌رێکی ڕووداوه‌که شاه وه‌لی به ئاژانسی ئهسۆشیهتیت پرێسی ڕاگه‌یاندووه ئه‌و له ناو تاکسی دابه‌زی که بڕوات بۆ بانکه‌که کاتێک هێرشه‌که ڕوویدا، ده‌ڵێت "من پیاویکم بینی و ئۆتۆمێلێکیش که له سه‌ر شه‌قامه‌که ڕاگیرابوو، ده‌ستبه‌جێ بیستم ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گوهوره ڕوویدا جا نازانم ته‌نها ئۆتۆمبێله‌که بوو یان پیاوه‌که‌ش که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی پێوه بوو".