به‌رپرسانی هێڵی ئاسنین له هه‌رێمی باکوری هیندستان ده‌ڵێن به هۆی ڕووداوی شهمهمهندهفهرێک به لایه‌نی که‌م 40 که‌س کوژراون و 150 که‌سیش برینداربوون
ئوردن ئاگاهی به باڵیۆزی سوریا بۆ وڵاته‌که‌ی داوه که‌وا ماوه‌ی 24 کاژمێری له‌به‌رده‌مدایه بۆ جێهێشتنی ئوردن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و نووسین و لێـدوانانه‌ی داویه‌تی و تیایدا ئوردنی تاوانبارکردووه به‌وه‌ی ڕۆژئاوا له دژی حکومه‌تی سوریا هان ده‌دات
کۆشکی سپی ناوی به‌رپرسی باڵای ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکای ناسراو به CIA له ئه‌فغانستان بۆ په‌یامنێران ئاشکرا کرد. پێده‌چێت به هه‌ڵه ئه‌و کاره کرابێت، له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆک براک ئۆباما به سه‌ردانێکی پـێشوهخت رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته ئه‌فغانستان
وه‌زاره‌تی نه‌وتی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ڕێوشوێنی یاسایی له دژی تورکیا و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌گرێته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی تورکیاوه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق
ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت له هێرشێـکی بۆمبیدا له پایته‌ختی هه‌رێمی شینجیانگ له باکوری ڕۆژئاوای وڵات 31 که‌س کوژراون و 94 که‌سیش برینداربوون
سه‌رۆکی له‌شـکری تایلاند ده‌ڵێت له‌شکر ده‌سـتیگرتووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵات تاوه‌کو یارمه‌تی بدات له گه‌ڕانه‌وه‌ی جێبه‌جێکردنی یاسا و فشارخستن به ئاڕاسته‌ی چاکسـازی سیاسی
سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتن و سه‌رۆکی چین شی جین پینگ چاودێری واژووکردنی ڕێککهوتنهکایان کرد که وادیاره ده‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌موده‌ستی سیاسی هه‌ردوولا دایه.
چوارشه‌ممه له نامه‌یه‌کدا بۆ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌م هێزانه‌ی له‌شکر " پشتیوانی له کرداره‌کانی زانیاری، چاودێریکردن و فڕۆکه‌ی چاودێری" ده‌که‌ن.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت له به‌ندیخانه‌ی حه‌له‌ب نزیکبوونه‌ته‌وه، به‌مه‌ش کۆتایی به‌و گه‌مارۆیه دێـت که‌وا نزیکه‌ی سـاڵێـکه چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌یان سه‌پاندووه
دادگایه‌کی میسر بڕیاری 3 سـاڵ زیندانی بۆ سه‌رۆکی پـێشوو حوسنی موباره‌ک ده‌رکرد به تاوانی ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر سامانی گشـتی له میانه‌ی حوکمڕانیـیه‌که‌ی که بۆ 30 سـاڵ درێژه‌ی کێشـا
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌یجیریا ده‌ڵێن ته‌رمی 118 کوژراویان له شوێنی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ی شـاری جۆسی ناوه‌ندی وڵات هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و 64 برینداریش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون
بزاڤکارانی سوریا ده‌ڵێن له ئاکامی هاویشتنی موشه‌کی زه‌مین بۆ زه‌مین له لایه‌ن له‌شکری سوریاوه که به‌ر ناوچه‌یه‌کی دانیشتوانی هه‌ژار که‌وت له شارۆچکه‌یه‌کی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان له باکوور، 23 که‌س کوژران
له‌شـکری تایلاند حوکمڕانی له‌شـکری له وڵاته‌که‌یدا ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ندان مانگ له خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌ت که هه‌ندێـک جار توندوتیژی تیایاندا ڕوویاندابوو
ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت دادگایه‌ک بڕیاری ده‌سـتگیرکردنی 3 که‌سی داوه له‌سه‌ر کاره‌سـاتی کانه خه‌ڵوزه‌که‌ی سۆما که تیایدا 301 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا
پارتی نیشتیمان په‌روه‌ری هندوو خه‌ریکی پێکهێنانی حکومه‌تن له هندستان و به فه‌رمی (ناریندرا مودی)یان به سه‌رۆك وه‌زیر هه‌ڵبژاردووه و رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئاینده‌یان بۆ سۆیند خواردن
چین باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بانگکرد، دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن پێنج کارمه‌ندی له‌شکری تۆمه‌تبارکرد به سیخوڕێتیکردنی ئابوری به‌سه‌ر کومپانیاکانی ئه‌مه‌ریکا
هه‌ردوو سه‌رۆک چاودێری مۆرکردنی 49 ڕێککه‌وتنیان کرد له بواره‌کانی وه‌ک وزه، گواستنه‌وه و ژێرخان.
سێشه‌ممه، له‌کاتێک باری ڕۆژهه‌لاتی ئوکرانیا ئاڵۆز بوو ڕوسیای دراوسێ گوتی هێزه‌کان له بریانسک، بیلگورۆد و ڕوستاڤ خۆیان ئاماده ده‌کرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنکه‌کانی خۆیان.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی مانگی ڕابردووی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا و هاوبهندیـیهکهی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه
ڕۆژی دووشه‌ممه له پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی، حکومه‌تی لیبیا پـێشـنیاری بۆ کۆنگره‌ی نیشـتیمانی گشتی (په‌رله‌مانی کاتی) وڵات کردووه پـشـوو به ئه‌ندامه‌کانی بدات هه‌تا په‌رله‌مانێـکی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت
زیاتر نیشـان بده