ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت له هێرشێـکی بۆمبیدا له پایته‌ختی هه‌رێمی شینجیانگ له باکوری ڕۆژئاوای وڵات 31 که‌س کوژراون و 94 که‌سیش برینداربوون.
ئاژانسی دهنگوباسی شینخوا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کاتێـکدا ڕوویاندا که 2 ئۆتۆمبیل له نزیک پارکی ڕێنمین له ناوه‌ندی ئورومکی خۆیان به کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـکدا کێشـا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن پاشـان چه‌ندان بۆمب له هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌که‌وه هه‌ڵدران و به دوایدا یه‌ک له ئۆتۆمبیله‌کان ته‌قینه‌وه.
چه‌ند وێنه‌یه‌ک له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوکرانه‌ته‌وه و تیایاندا ئاگر و دوکه‌ڵێـکی زۆر له شوێنی ڕووداوه‌که به‌رزبووبوونه‌وه.
سه‌رۆکی چین شی جینپـینگ به‌ڵێنی دا به توندی تێرۆرسـتان سـزا بدرێن.