کاربه‌ده‌سـتانی نه‌یجیریا ده‌ڵێن ته‌رمی 118 کوژراویان له شوێنی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ی شـاری جۆسی ناوه‌ندی وڵات هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و 64 برینداریش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.
ته‌قینه‌وه‌کان له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی بازاڕی تێرمینوس بوون که ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه‌شی لێـیه و هه‌روه‌ها جگه له زیانه گیانیـیه‌کان که پـێشـبینی ده‌کرێت زیاتربن، ئاگریش که‌وتبوونه‌وه که چه‌ند کاژمێرێـکی ویستووه هه‌تا کۆنترۆڵ کراون.
گودلاک جۆناثان سه‌رۆکی نه‌یجیریا ته‌قینه‌وه‌کانی به کارێـکی دڕه‌ندانه ناودێرکرد و گوتی به‌ڵێنی ته‌واو ده‌دات به‌سه‌ر تێرۆرزمدا سه‌ربکه‌وێت.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام گومان ده‌کرێت کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئیسلامی بوکۆ حه‌رامی له پشـته‌وه بێت که له ڕابردوودا چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی له‌م جۆره‌یان ئه‌نجامداوه.