کۆشکی سپی ناوی به‌رپرسی باڵای ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکای ناسراو به CIA له ئه‌فغانستان بۆ په‌یامنێران ئاشکرا کرد. پێده‌چێت به هه‌ڵه ئه‌و کاره کرابێت، له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆک براک ئۆباما به سه‌ردانێکی پـێشوهخت رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته ئه‌فغانستان.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی واشنتن پـۆستی ئه‌مریکایی ده‌ڵێت ناوی ئه‌و به‌رپـرسه له نێو لیستی به‌رپرسانی ئه‌مریکادا بوو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما بۆ کابول چوون و کۆشکی سپی ئه‌و لیسته‌ی به ئیمه‌یڵ ڕه‌وانه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند کرد.
هه‌روه‌ها له نێو لیسته‌که‌دا ناوی به‌رپـرسانی دیکه‌ی تێدابوو، له‌وانه سوزن رایس راوێژکاری ئاسایشی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و جه‌نه‌راڵ جۆزیف ده‌نفۆردی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان و جه‌یمس کهنینگ هامی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانستان.
رۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست له درێژه‌ی نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت، په‌یامنێره‌که‌ی په‌یوه‌ندی به کۆشکی سپـیهوه کردووه و پێی گوتوون ئایه ئێوه ویستوتانه ناوی به‌پـرسی ده‌زگای زانیاری ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان له نێو لیسته‌که‌دا بێت؟. به ماوه‌یه‌کی کورت دوای پرسیاری په‌یامنێره‌که لیستێکی نوێ که ناوی ئه‌و به‌رپـرسه‌ی لێ ده‌رهێندرابوو ڕه‌وانه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن کرا.