له‌شـکری تایلاند حوکمڕانی له‌شـکری له وڵاته‌که‌یدا ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ندان مانگ له خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌ت که هه‌ندێـک جار توندوتیژی تیایاندا ڕوویاندابوو.
جه‌نه‌ڕاڵ پرایۆت چان ئۆچا سه‌رۆکی له‌شـکری تایلاند ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا داکۆکی له‌و بڕیاره‌ی له‌شـکر کرد و گوتی ئه‌مه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵات پـێویسته.
جه‌نه‌ڕاڵ پرایۆت: " له‌شـکری پاشـایه‌تی تایلاند به نیازه ئاشتی و ئارامی بۆ وڵاتی خۆشه‌ویستی هه‌موو تایلاندیـیه‌کان به زوترین کات بگه‌ڕێنێته‌وه. داوا له هه‌موو لایه‌ن و کۆمه‌ڵه‌کان ده‌که‌ین جموجۆڵه‌کانیان ڕابگرن تاوه‌کو به خێرایی بچینه ناو پـرۆسه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی وڵات. حوکمڕانی له‌شـکری به‌پـێی یاسای سـاڵی 1914 ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. داوا له خه‌ڵکی ده‌که‌ین تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ نه‌بن و به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له ئه‌رک و کاره‌کانی خۆیان به‌رده‌وام بن."
له‌شـکری تایلاند که یازده جار کوده‌تای له‌شـکری له ماوه‌ی 80 سـاڵی ڕابردوو ئه‌نجامداوه، ڕه‌تی ده‌کات ده‌سـتی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتبێت.
وه‌زیری داد (چایکاسێم نیتیسری) به په‌یامنێرانی گوت حکومه‌تی کاتی هێشـتا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سـته‌وه‌یه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی له‌شـکر ته‌نها په‌یوه‌ندی به باری ئاسایشی وڵاته‌وه هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێشـتا ڕوون نیـیه ئایا ڕاوێژکاری به حکومه‌تی کاتی کراوه یان نا بۆ ده‌رکردنی ئه‌م بڕیاره.
له واشنتن، خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێنێفه‌ر پـساکی گوتی ئه‌مه‌ریکا زۆر له‌م باره‌یه‌وه نیگه‌رانه و چاودێری ڕه‌وشه‌که ده‌کات. گوتیشی واشنتن چاوه‌ڕێـیه له‌شـکری تایلاند ڕێز له به‌ڵێنه‌کانی بگرێت بۆ کردنی ئه‌م حوکمڕانی له‌شـکریـیه به کارێـکی کاتی بۆ ڕێگه‌گرتن له توندوتیژی، هه‌روه‌ها داموده‌زگا دیموکراسیـیه‌کانی وڵاته‌که‌شی لاواز نه‌کات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌وه‌تای مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه نزیکه‌ی 30 که‌س له تایلاند گیانیان له ده‌سـتداوه له میانه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیانه‌ی سـازکران به مه‌به‌ستی لادانی یانگـلوک شیناواترا له پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیران. خۆپـیشـاندانه‌کان ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتوویان نه‌بوو، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا دادگای ده‌سـتوری خانم یانگلوک و ژماره‌یه‌ک وه‌زیری له پـۆسته‌کانیان لادا به تاوانی خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات.