ئوردن ئاگاهی به باڵیۆزی سوریا بۆ وڵاته‌که‌ی داوه که‌وا ماوه‌ی 24 کاژمێری له‌به‌رده‌مدایه بۆ جێهێشتنی ئوردن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و نووسین و لێـدوانانه‌ی داویه‌تی و تیایدا ئوردنی تاوانبارکردووه به‌وه‌ی ڕۆژئاوا له دژی حکومه‌تی سوریا هان ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند به‌هجه‌ت سلێمان باڵیۆزی سوریا له عه‌مـمان وابه‌سته‌ی کاری دیپـلۆماسی خۆی نه‌بووه، چونکه چه‌ندان جار له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌خنه‌ی له ئوردن و هاوپه‌یمانه‌کانیشی له که‌نداو گرتووه. هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه به‌هجه‌ت سلێمان به‌رده‌وام بووه له هێرشکردنه سه‌ر ئوردن و ڕێبهرایهتیـیهکهی و داموده‌زگا نیشـتیمانیـیه‌کانی و هاوڵاتیانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاگادارکرابووه له‌وه‌ی میوانداریکردنه‌که‌ی له ئوردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌قۆزێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه به‌هجه‌ت سلێمان له نووسینه‌کانیدا ئوردنی تاوانبارکردووه به پـێشـوازیکردن له‌و ئیسلامیـیه توندڕه‌وانه‌ی بۆ شه‌ڕی هێزه‌کانی سوریا هاتوون. هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی ئوردن شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بۆ سه‌دان که‌س دابینکردووه که له له‌شـکری سوریا ههڵگڕاونهتهوه و به یارمه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێده‌کرێت تاوه‌کو بچنه باڵ چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕه‌خنه‌ی له‌م بڕیاره‌ی ئوردن گرت و گوتی ئه‌وه هیچ پاساوێـکی بۆ نیـیه ، بۆیه وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک بڕیار درا بریکاری باڵیۆزخانه‌ی ئوردن له دیمه‌شق که‌سێـکی نه‌خوازراوه، وه داوا له باڵیۆزخانه‌ی ئوردن له دیمه‌شق کرا بریکاری باڵیۆزخانه‌که‌یان ئاگاداربکه‌نه‌وه که لێی قه‌ده‌غه‌کراوه بێته‌وه بۆ سوریا.