پارتی نیشتیمان په‌روه‌ری هندوو خه‌ریکی پێکهێنانی حکومه‌تن له هندستان و به فه‌رمی (ناریندرا مودی)یان به سه‌رۆك وه‌زیر هه‌ڵبژاردووه و رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئاینده‌یان بۆ سۆیند خواردنی دیاریکردووه.
کۆمه‌ڵێك له یاسادانه‌رانی سه‌ر به پارتی بهاراتیا جه‌نتا، که زۆرینه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشتیمانی به‌ده‌ست هێنا، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیان چاویان به پراناب موخرجی سه‌رۆکی هندستان که‌وت و به فه‌رمی داوایان لێکرد بانگهێشتی مودی بکات بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
بڕیاره له دڕه‌نگانێکی ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه مودی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك کۆببێته‌وه.
جێی ئاماژه بۆ کردنه، له‌و ده‌مه‌ی مودی گه‌یشته په‌رله‌مانی هندستان بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یاداسانهره نوێیه‌کان، وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ رێزگرتن خۆی دانه‌واند و پپلیکانی په‌رله‌مانی ماچکرد.
لا کریشنا ئهدڤانی رێبه‌ری هه‌ره دێرینی پارته‌که پێشنیاری کردبوو مودی بۆ پوستی سه‌رۆك وه‌زیر ده‌ستنیشان بکرێت و یاسادانه‌ران داواکه‌یان په‌سه‌ند کرد.
ڕاجناث سنگ سه‌رۆکی پارتی بهاراتیا جه‌نتا ئه‌و بۆنه‌یه‌ی به مێژویی له قه‌ڵه‌م دا چونکه ئه‌وه یه‌که‌م جاره پارته‌که‌ی که ئۆپوزسیۆن بوو زۆرینه‌ی 543 کورسیـیه‌کانی په‌رله‌مانی هندستانی بباته‌وه.
پارتییه‌که 282 کورسی به‌ده‌ست هێناوه زۆر زیاترێك وه‌ك له‌وه‌ی شاره‌زایان پێشبینیان کردبوو.