لهگهرمهگهرمی قه‌یرانی عێڕاقدا، وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی داوه که‌شتییه‌کی فڕۆکه‌هه‌ڵگری بچێته ناوچه‌ی که‌نداو. وته‌بێژی پنتاگۆن جان کربی ده‌ڵێت وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چاک هێگل شه‌ممه فه‌رمانی دا که‌شتی فڕۆکه‌هه‌ڵگری "جۆرج.ئچ.دبلیو.بۆش" له باکوری ده‌ریای عه‌ره‌ب به‌رۆ که‌نداو بکه‌وێته ڕێ. کربی ده‌ڵێت ئه‌م فه‌رمانه "ده‌ستی سه‌رۆک ئۆباما زیاتر ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و بژاری له‌شکری بخرێته به‌رچاو بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان، وڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێڕاقدا."
شه‌ممه، به سه‌دان پیاوی گه‌نجی عێڕاق، ڕژانه ناوه‌نده‌کانی خۆبهخشکردن له به‌غداو شوێنه‌کانی تر تاشه‌ڕ بکه‌ن به‌دژی ئه‌لقاعیده و ملیتانی ئیسلامی که له‌م هه‌فته‌یه له زۆربه‌ی باکور پێشڕه‌وییان کرد. خۆ به‌خشه‌کان به پیر فتوای ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی چوون.
وته بێژێک به ناوی ئایه‌توڵڵا سیستانی داوای له عێڕاقییه‌کان کرد "شه‌ڕی تێرۆریستان بکه‌ن له پێناو به‌رگریکردن له وڵات، گه‌له‌که‌ی و شوێنه پیرۆزه‌کانی." ئه‌و گوتی شه‌ڕکردن به‌دژی ملیتانان ئه‌رکی هه‌موو که‌سێکه.