Accessibility links

ئاوارەکانى موسڵ بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا چیرۆکى خۆیان دەگێڕنەوە


رەوشى شارى موسڵ هه‌تادێت ئاڵۆزى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و لە نوێترین پێشهاتیشدا ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ کونسوڵى تورکیا لە موسڵ و ژمارەیەک کارمەندى کونسوڵخانە لە لایەن چەکدارانى داعش رفێنراون . ئەم هەواڵە لەلایەن بەشار کیکى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بۆ دەنگى ئەمه‌ریکاى پشتڕاست کرایەوە .
هاوکات ئەمڕۆ داعش لە لایەک و هێزەکانى پێشمەرگەش لە لایەکى ترەوە لە پێشرەویدا بوون بۆ ئەو ناوچانەى کە هێزەکانى سوپا لێى پاشەکشێیان کردووە، لەوانە قەزاى شەنگال و رەبیعە بەپێى سەرچاوەکان لە چەند شوێنێک شەڕو پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و داعش روویاندا هەروەها چەکدارانى داعش بەشێک لە پارێزگاى تکریتیان کۆنترۆڵکرد و لە قەزاى شەرگاتیش شەڕو پێکدادانى توند بەڕێوە دەچێت .
هەروەها ئاوارەبوونى بە لێشاوى هاوڵاتیانى شارى موسڵ بۆ شارەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوامى هەیە و بە درێژایى دوێنێ شەوى رابردوو و ئەمڕۆش هەزاران کەس ئاوارە بوون.
بە بەپێى ئامارەکان زیاترە لە 400 هه‌زار کەس لە بازگەى بەدریکێ لە نێوان موسڵ و دهۆک هەزاران خێزان لە ڕیزدابوون تاوەکو بەرەو پارێزگاى دهۆک بڕۆن. بەشێکیان چیرۆکى هەڵاتن و دۆخى موسڵ بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا بەم شێوەیە دەگێڕنەوە.
شایەنى باسە لە رۆژى هەینى رابردووەوە دۆخى شارى موسڵ تەواو تێکچووە و چەکدارانى داعش دەستیان بەسەر شارەکە گرتووە و لە ئێستاشدا لە پـێشڕەویدان بۆ چەند ناوچەى تریش ئەم رووداوانە وایکردوە بە هەزاران خێزانى موسڵ روو بکەنە شارەکانى هەرێمى کوردستان لە ئێستاشدا حکومەتى ناوخۆیى دهۆک و هەولێر سەرقاڵى دروستکردنى کەمپن لە نزیک ناحیەى باعەدرە لە قەزاى شێخان و لە ناوچەى خازر، بەڵام لە رووى مرۆییەوە ئەو ئاوارانە لە رەوشێکى خراپى دەروونیدان و بێ نان و ئاو ژیان دەگوزەرێنن بە درێژایى شەوى رابردوو سەدان خێزان لە شەقام و پارکەکان مابوونەوە و لە ئێستاشدا ئەوان پێویستیان بە یارمەتى حکومەت و خەڵک و رێکخراوەکانیش هەیە .
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:42 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG