حکومه‌تی پاکستان ئه‌و دوو هێرشه ئاسمانیه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای مه‌حکوم کرد و به پـێشلکردنی سه‌روه‌ری وڵاتی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی پاکستان له به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا گوتی؛ هێرشه ئاسمانیه‌کان کاریگه‌ری خراپـیان هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی پاکستان بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمه‌که ده‌شڵێت وه‌زاره‌تی ناوبراو لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ست به‌جێ وه‌ڵامی ئه‌م سه‌رزه‌نشتکردنه‌ی پاکستانی له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه‌ته‌وه.
هێرشه ئاسمانیه‌کانی فڕۆکه‌ی بێفرۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا له دره‌نگانێکی دوێندا و له ده‌مێکی پـێشوهختی ئه‌مڕۆدا بوون و کراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی خێڵه‌کی له وه‌زیرستانی باکور، ئه‌وه‌ی هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکایی، هاوڵاتیان و به‌رپرسانی هه‌واڵگری پاکستانی ده‌ڵین له‌و دوو هێرشه‌دا شه‌ش جه‌نگاوه‌ری بیانی کوژراون و ده‌گوترێت هه‌ندێـکیان سه‌ر به گروپی تۆڕی حهقانین، ئه‌وه‌ی شانبه‌شانی تالیبان له ئه‌فغانستان ده‌جه‌نگن.
هه‌واڵه‌کانی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان چه‌ندان موشه‌کی ناوه به ئوتومبیلێک و هه‌روه‌ها خانوبه‌ره‌ی میلیتانه‌کان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیاواز له ناوچه‌ی وه‌زیرستان. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو هێرشه‌ی دوێنێ وئه‌مرۆی کرایه سه‌ر خاکی پاکستان له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه پشتڕاستبکرێت ، ئه‌وا ده‌بێته یه‌که‌م هێرش له‌م ساڵادا بۆ سه‌ر پاکستان.