حکومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت ئاستی له تاکه ده‌زگای نیمچه ته‌واوکراوه‌ی وڵات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی قورس به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی پلۆتۆنیۆم که‌مده‌کاته‌وه. ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی په‌یوه‌ست له لایه‌ن ده‌سه‌ڵادارانی ئێرانیه‌وه وه‌ک پیشاندانی هه‌ڵوێستێکی باش تێده‌رواندرێت له‌مه‌ڕ دانوساندنه‌کانی هه‌فته‌ی ئاینده له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان سه‌باره‌ت به پرۆگرامی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ئه‌تۆمی تاران.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌که‌ی تاران ده‌زگای ئاوی قورس له ئاراک له ناوه‌ڕاست ئێران ، گۆڕانی تێدا ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی پلۆتۆنیۆمی که‌متر به‌رهه‌م بهێنێت که پـێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کیه له چه‌کی ئه‌تۆمیدا.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی به‌رپرسی دانوساندنه‌کانی ئه‌تۆمی ئێران به ئاژانسی فه‌رمی ئێرنای له دره‌نگانێکی دوێنێ گوت که له‌بری به‌رهه‌مهێنانی 10 کیلۆگرام وه‌ک پـێشتر له سه‌ره‌تادا بڕیار بوو به‌رهه‌م بهێنرێت ، ئێستا بڕیاره ئه‌و بڕه که‌مبکاته‌وه بۆ که‌متر له یه‌ک کیلۆگرام.
شایه‌نی باسه گۆڕانکاری له بری به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی پلۆتۆنیۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌شێکه له سه‌ودایه‌کی ئه‌و دانوساندنانه‌ی ئێران له‌و باره‌یه‌وه وتووێژ له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا ده‌کات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی که پرۆگرامی ئه‌تۆمی تاران بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی نیـیه. له به‌رامبه‌ردا زلهێزانی جیهان گه‌مارۆکانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگرن.