بڕیاری بوو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق کۆبـبێته‌وه به مه‌به‌سـتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پـێشـنیاره‌که‌ی حکومه‌ت بۆ ڕاگه‌یاندنی یاسای باری نائاسایی له وڵاته‌که‌دا، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی ژماره‌ی پـێویست بۆ یاسایی بوونی هه‌ر بڕیارێـک سازکردنی کۆبوونه‌وه‌که شـکستی هێنا.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و یاسادانه‌رانه‌ی ئاماده نه‌بووبوون عه‌ره‌بی سووننه یان کوردن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له په‌رله‌مان گوتویه‌تی ته‌نها 128 ئه‌ندام په‌رله‌مان ئاماده بووبوون له کاتێـکدا به‌پـێی یاسا پـێویست به ئاماده‌بوونی 163 ئه‌ندام ده‌کات تاوه‌کو هه‌ر پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌بچێت.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالیکی داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کرد یاسای باری نائاسایی په‌سه‌ند بکات تاوه‌کو هێزه‌کانی حکومه‌ت بتوانن کۆنترۆڵی ئه‌و شـار و شـارۆچکانه بکه‌نه‌وه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شـام (داعش) ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه.