Accessibility links

چه‌کدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی پـێشڕه‌وی به‌ره‌و به‌غدا ده‌که‌ن


میلیتانانی سووننه‌ ئیسلامی وا هه‌ڕه‌شه‌ی پێشڕه‌ویکردنن به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی چه‌ند شارێکی سه‌ره‌کیان کرد ، وه‌ک گورزێک که‌ له‌ حکومه‌تی شیعه‌ی عێراقیان داوه‌.
وته‌بێژێکی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و وڵاتی شام له‌ په‌یامێکدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌که‌یان بڵاوکرایه‌وه‌ ده‌ڵێت؛ که‌ میلیتانانی گروپی ناسراو به‌ داعش گه‌ره‌کیانه‌ شاری که‌ربه‌لاش داگیربکه‌ن واتا ئه‌و شاره‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌ پیرۆزترین شوینه‌کانی ئیسلام له‌لای شیعه‌کان.
له‌ پێشهاته‌یه‌کی تردا، به‌رپرسان گوتیان که‌ هێزه‌کانی کوردی کۆنترۆڵی شاری که‌رکوکیان کردووه‌.
شایه‌نی باسه‌، وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ تاوتووێکردنی ئه‌وه‌دایه‌ که‌ چۆن هاریکاری عێراق بکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گژ میلیتانانه‌کانی سووننه‌دا بچێته‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ی که‌ ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌کانی موسڵ و تکریت و فه‌لـلوجه‌دا گرتووه‌. له‌م باره‌یه‌وه‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکایی لێداونیان داوه‌ به‌و مه‌رجه‌ی ناویان ئاشکرا نه‌کرێن، ده‌ڵین یه‌کێک له‌ بژاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ناردنی فڕۆکه‌ی بێفرۆکه‌وانه‌ بۆ لێدانی چه‌کدارانی داعش.
XS
SM
MD
LG