نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌کانی عێراق ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسیسـتانی له شـاری که‌ربه‌لا هانی عێراقیـیه‌کانی دا به‌رگری له وڵاته‌که‌یان بکه‌ن له دژی چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش).
شێخ عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لکه‌ربه‌لائی له وتاری نوێژی هه‌ینی گوتی ڕه‌وشه‌که زۆر مه‌ترسیداره و ئامانجی ئه‌و تێرۆرسـتانه ته‌نها چه‌ند پارێزگایه‌ک نیـیه، به‌ڵـکو هه‌موو پارێزگاکانی عێراقه به به‌غدا و که‌ربه‌لا و نه‌جه‌فیشه‌وه، بۆیه به‌رپرسیارێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان ئه‌رکی هه‌موو عێراقیـیه‌که به‌بێ جیاوازی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئایه‌توڵڵا سیستانی هانیان ده‌دات ئازایانه و خۆڕاگرانه به‌رگری بکه‌ن و هه‌ر که‌سێـک له‌و پـێناوه‌دا بکوژرێت، ئه‌وا شه‌هیده.
پاشـان گوتی ڕێبه‌رانی سیاسی له به‌رده‌م به‌رپـرسیارێتیـیه‌کی مێژوویـین، بۆیه ده‌بێت واز له ناکۆکیـیه‌کانیان بهێنن و هه‌ڵوێسـتیان له‌م باره‌یه‌وه یه‌ک بخه‌ن و پـشـتیوانی له هێزه‌کانی حکومه‌ت بکه‌ن.