ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ به په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که‌ی گوت بڕیاری ناردنی چه‌ک بۆ ئه‌و جه‌نگاوه‌ره کوردانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن، کارێـکی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام سوودی بۆ وڵاته‌که‌ی هه‌یه
شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانی له مانگی هه‌شت له‌م وڵاته ڕوویانداوه به لایه‌نی که‌م 1420 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 1370 که‌سیش برینداربوون
سێرگێ لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌روه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت ده‌بێت وتووێژه‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئه‌وه‌ی له بیلاڕووس به‌ڕێوه ده‌چێت ، سه‌نگ بخاته سه‌ر ده‌سته‌به‌رکردنی ئاگربه‌ستێکی ده‌ست به‌جێ و بێ مه‌رج له ئۆکرانیا
حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و پـێداویسـتی له‌شـکری بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕه‌وانه بکات که به‌شی هێزێـکی 4 هه‌زار پـێشـمهرگهیی ده‌کات
فڕۆکه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌ی ئوسترالی و فه‌ڕه‌نسی و به‌ریتانی کۆمه‌کی مرۆیی‌یان گه‌یانده شـارۆچکه‌ی ئامرلی له عێراق که له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه گه‌مارۆدراوه
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی به‌رفراوان ده‌کات بۆ شه‌ڕی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له پارێزگای موسڵ له به‌رنامه‌کانی ڕادیۆکه‌مان له کاژمێر پـێنجی پاش نیوه‌ڕۆ ی شه‌ممه به کاتی عێراق ڕاپـۆرتێـکی ڕاسته‌وخۆی پـێشـکه‌شکرد له باره‌ی دوا پـێشـهاته‌کانی شه‌ڕ له ناوچه‌ی زمماری پارێزگای موسڵ
ئوسترالیا ده‌ڵێت ئاماده‌یه فڕۆکه‌ی جه‌نگی خۆی بنێرێت تاوه‌کو به‌شـداری بکه‌ن له لێدانی داعشدا له عێراق به فه‌رمانده‌یه‌تی ئه‌مه‌ریکا. کاربه‌ده‌سـتان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن فڕۆکه‌کانیان له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان
دادگایه‌کی میسر سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی دا به‌سه‌ر محه‌مه‌د به‌دیع ڕێبه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمینی وڵاته‌که‌ی، له‌گه‌ڵ 7 که‌سی دیکه‌ی به تاوانی ئاژاوه‌نانه‌وه و کوشـتن و کاری تێکده‌رانه
حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران سزا نوێـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر 25 کاری بازرگانی و بانک و که‌سانێـک سه‌پێندرا، به داگیرکاری ناودێرکرد
شه‌ڕه ته‌قه له نێوان کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازی فلپـینی سه‌ر به هێزه‌کانی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان و چه‌کدارانی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ڕووی دا
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له عێراق له دژی داعش ئه‌نجامی ده‌دات ڕۆژانه نزیکه‌ی 7.5 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر بوجه‌که‌ی ده‌که‌وێت
کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌نابه‌ران ده‌ڵێت له ماوه‌ی سێ سـاڵ و نیوی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا 3 ملیۆن سوری ئاواره‌بوون و وڵاته‌که‌یان جێهێشـتووه
ئه‌و که‌شـتیـیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی بارکردبوو و بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بوو له نزیک که‌ناره‌کانی ویلایه‌تی ته‌کساسی ئه‌مه‌ریکا له‌نگه‌ری گرتبوو، به‌پـێی هه‌واڵێـکی ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز بێ سه‌روشوێن بووه.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن تاقمی داعش به ده‌یان سه‌ربازی حکومه‌تی سوریایان کوشتووه، ئه‌وانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌بقه‌ی پارێزگای ڕه‌ققه به دیلیان گرتبوون
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌رگری ئۆکرانیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ماشێنه زرێپـۆشه‌کانی ڕووسیا گه‌مارۆی شـارۆچکه‌که‌یان داوه. گوتیشی هه‌روه‌ها ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر چه‌ند گوندێـکی ده‌وروبه‌ری شـارۆچکهکهش
ئاژانسی دنگوباسی ڕۆیته‌رز ڕاپـۆرتێـکی له باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتان گوتویانه له‌وه‌تای 9 ی مانگی پـێنجه‌وه زیاتر له 8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له به‌نده‌ری جیهانی تورکیاوه هه‌نارده‌کراون
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌ت که‌وتوونه‌ته بۆردومانکردنی چه‌کداران له نزیک سنووره‌کانی ئیسرائیل له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـک له‌وه‌ی به‌ره‌ی نوسره و هاوپه‌یمانانی ده‌سـتیان گرت به‌سه‌ر ده‌روازه‌یه‌کی سنووری له‌و ناوچه‌یه
به‌پـێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به پاڵپـشـتی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا هێرشێـکی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر چه‌کدارانی داعش ده‌سـتپـێـکردووه له سێ ناوچه‌ی پارێزگای موسڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانک ڤالتێر شتاینمایه‌ر ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بڕیار ده‌دات چی ڕه‌وانه‌ی هێزه کوردیـیهکان بکرێت له عێراق تاوه‌کو یارمه‌تیان بدات له شه‌ڕی دژی داعشدا
زیاتر نیشـان بده