چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌ت که‌وتوونه‌ته بۆردومانکردنی چه‌کداران له نزیک سنووره‌کانی ئیسرائیل له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـک له‌وه‌ی به‌ره‌ی نوسره و هاوپه‌یمانانی ده‌سـتیان گرت به‌سه‌ر ده‌روازه‌یه‌کی سنووری له‌و ناوچه‌یه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه‌کان چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نزیک سنووره‌که‌یان له پارێزگای قونه‌یته‌ره بۆردومانکردووه، له‌وانه گوندی جه‌با.
ده‌شڵێن شه‌ڕی توند له نێوان له‌شکری حکومه‌ت و چه‌کداره‌کان له جه‌با و ناوچه گوندنیشینه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له به‌رزایـیه‌کانی گۆلانی دیوی ئیسرائیله‌وه ده‌نگی ته‌قه‌کان ده‌بیسترێن و دوکه‌ڵی ته‌قینه‌وه‌کانیش دیارن.