شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانی له مانگی هه‌شت له‌م وڵاته ڕوویانداوه به لایه‌نی که‌م 1420 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 1370 که‌سیش برینداربوون.
شـانده‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتیشی زۆربه‌ی کوژراوان که‌سانی سیڤیل بوون که ژماره‌یان 1256 که‌سه و له هێزه‌کانی ئاسایشیش 155 که‌س کوژران. بریندارانیش 1198 که‌س خه‌ڵکی سیڤیل و 172 له هێزه‌کانی ئاسایش بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له کۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات هاوکاری بکه‌ن له پاراستنی ژیانی که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له دژی چه‌وساندنه‌وه‌یان له لایه‌ن چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی .
فلاڤیا پانسێری، جێگری کاروباری مافه‌کانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه له‌م باره‌یه‌وه گوتی به‌ڵگه‌ی به‌هێز هه‌ن ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن پـێشێڵکاری گه‌وره ئه‌رنجام دراون له‌و ناوچانه‌ی له ژێر کۆنترۆڵی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دان، ده‌ڵێت پێده‌چێت چه‌وساندنه‌وه‌ی به مه‌به‌ست و سیستیماتیکی به‌رامبه‌ر که‌مینه نه‌ژادی و ئاینیه‌کان بکرێت.
خانم فلاڤیا له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆفی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بۆ عێراق گوتی به ئامانجکردنی مه‌سیحیـیه‌کان و ئێزیدیه‌کان و پـێـکهاته‌کانی دیکه‌ی عێراق له لایه‌ن چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌گاته ئاستی پاکتاوی نه‌ژادی.
هاوکات سه‌رنجی ڕاکێشا بۆ سه‌ر کاریگه‌ری کاره‌ساتاوی قه‌یرانی عێراق له‌سه‌ر منداڵان و گوتی مندالان له عێراق دووچاری لێدانی جه‌سته‌یی و ده‌ستدرێژی سه‌ر نامووس و به‌زۆره‌ملێکردنیان به چه‌کدار له لایه‌ن چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوونه‌ته‌وه.