ئاژانسی دنگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ڕاپـۆرتێـکی له باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتان گوتویانه له‌وه‌تای 9 ی مانگی پـێنجه‌وه زیاتر له 8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له به‌نده‌ری جیهانی تورکیاوه هه‌نارده‌کراون.
ئاژانسه‌که له زاری کاربه‌ده‌سـتێـکی تورکه‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه که‌شتی 11 هه‌مین پـڕ به نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له به‌نده‌ری جیهان به‌ره‌و بازاڕه‌کانی ده‌رچوو. گوتیشی که‌شتیـیه‌که 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بارکردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا نووسیویه‌تی مه‌سه‌له‌ی که‌شتیـیه نه‌وتیـیه‌که‌ی له نزیک که‌ناره‌کانی ویلایه‌تی ته‌کساسی ئه‌مه‌ریکا به نه‌وتی هه‌رێم وه‌سـتاوه، ته‌واو نه‌بووه و دادگای ته‌کساس داوای له وه‌زاره‌ت کردووه له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا سکاڵایه‌کی دیکه له‌سه‌ر بنه‌مای دیکه پـێشـکه‌ش بکات بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی که‌شـتیـیه‌که.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌که هۆشداریشی دا که هه‌ر که‌سێـک یان کۆمپانیایه‌ک به گوته‌ی خۆی مامه‌ڵه به نه‌وتی قاچاخی عێراق بکات و به‌شـداری له هه‌نارده و هاورده و کڕین و فرۆشـتنیدا بکات ئه‌وا سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارده‌کات.