وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانک ڤالتێر شتاینمایه‌ر ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بڕیار ده‌دات چی ڕه‌وانه‌ی هێزه کوردیـیهکان بکرێت له عێراق تاوه‌کو یارمه‌تیان بدات له شه‌ڕی دژی داعشدا.
شتاینمایه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له براگ گوتیشی " ده‌بێت یارمه‌تیان بده‌ین تاوه‌کو بتوانن شه‌ڕی چه‌کدارانی داعش بکه‌ن و نه‌هێڵن ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌که و خه‌لافه‌ت دابمه‌زرێنن.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا له‌و ڕێبازه‌ی لابدات که له پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه گرتبوویه‌به‌ر، ئه‌ویش چه‌ک ڕه‌وانه ئه‌و ناوچانه‌ی جیهان نه‌کات که ناکۆکیـیان تێدایه. ئه‌نگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا گوتی ئه‌و کوشتنه به کۆمه‌ڵانه‌ی له باکوری عێراق کراون وه‌ها پـێویست ده‌کات بڕیاری تایبه‌ت بدرێت.