حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران سزا نوێـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر 25 کاری بازرگانی و بانک و که‌سانێـک سه‌پێندرا، به داگیرکاری ناودێرکرد.
ڕوحانی ڕۆژی شه‌ممه له لێـدوانێـکی بۆ کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌که‌ی که له ڕێی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بڵاوکرایه‌وه، گوتی " ئه‌م سزایانه داگیرکردنی ئێرانه، بۆیه ده‌بێت له دژی ئه‌و داگیرکردنه بوه‌ستینه‌وه و داگیرکه‌ران بخه‌ینه‌وه شوێنی خۆیان. هه‌روه‌ها نه‌هێڵین ئه‌م داگیرکردنه به‌رده‌وام بـبێت و دووباره بـبێته‌وه."
ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند سزای داوه به‌سه‌ر زیاتر له 25 کۆمپانیا و بانک و چه‌ند که‌سێـک به‌هۆی هاوکاریـیان له په‌ره‌پـێدانی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران یان پـشتوانیکردنیان له تێرۆر یانیش یارمه‌تیدانی ئێران له‌وه‌ی خۆی له سزا ئه‌مه‌ریکایی و نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان ده‌ربازبکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه مه‌رزیـیه ئه‌فخه‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی شه‌ممه گوتی ئه‌م سزایانه مه‌سه‌له‌ی گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه. گوتیشی ئه‌م جۆره کارانه ئاکامی خراپـی به‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی وتووێژکان ده‌بێت.