ئۆکرانیا ده‌ڵێت شـارۆچکه‌ی نۆڤۆازۆڤسکی سه‌ر سنووری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات که‌وتووه‌ته ژێر کۆنترۆڵی له‌شـکری ڕووسیاوه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌رگری ئۆکرانیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ماشێنه زرێپـۆشه‌کانی ڕووسیا گه‌مارۆی شـارۆچکه‌که‌یان داوه. گوتیشی هه‌روه‌ها ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر چه‌ند گوندێـکی ده‌وروبه‌ری شـارۆچکه‌که‌ش.
ئه‌م پـێشـهاته‌یه پـێترۆ پـرۆشینکۆ سه‌رۆکی ئۆکرانیای ناچارکرد سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تورکیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و داوای سـازکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌رگری وڵاته‌که‌ی بکات.
کاربه‌ده‌سـتانی دیکه گوتیان حکومه‌ت پـشـتڕاستیکردووه‌ته‌وه سه‌ربازانی ڕووسی له‌وێ هه‌ن.
باڵیۆزی ئۆکرانیا بۆ ڕێـکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئه‌وروپا، مۆسـکۆی به داگیرکه‌ری ڕاسـته‌وخۆی خاکی وڵاته‌که‌ی ناودێرکرد.
ئایهور پـرۆکۆپـچوک ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ڕێـکخراوه‌که بۆ تاووتوێکردنی پـێشـهاته‌کانی ئۆکرانیا له ڤیه‌نـنا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام ئه‌ندرێ که‌لن باڵیۆزی ڕووسیا بۆ ڕێـکخراوه‌که گوتی ڕووسیا هیچ سه‌ربازێـکی بۆ ناو ئۆکرانیا نه‌ناردووه.