شه‌ڕه ته‌قه له نێوان کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازی فلپـینی سه‌ر به هێزه‌کانی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان و چه‌کدارانی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ڕووی دا.
ڤۆلته‌یر گازمن وه‌زیری به‌رگری فلپـین له ئیمهیڵێکیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند نووسیویه‌تی ڕۆژی شه‌ممه سه‌ربازگه‌ی ژماره 68 که ده‌که‌وێته دیوی سوریاوه و نزیکه‌ی 40 سه‌ربازی فلپـینی تێدایه، له لایه‌ن چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامیـیه‌وه ته‌قه‌ی لێکراوه و سه‌ربازه‌کانیش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستێـک له وه‌زاره‌تی به‌رگری فلپـین ڕایگه‌یاند له شه‌ڕه ته‌قه‌که‌دا هه‌موو سه‌ربازه‌کان سه‌لامه‌ت بوون.
سه‌ربازگه‌ی ژماره 69 که 4 کیلۆمه‌تر له سه‌ربازگه‌ی 68 دوره و 35 سه‌ربازی دیکه‌ی فلپـینی لێـیه، به‌شـداری له شه‌ڕه‌که‌دا نه‌کرد.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه چه‌کدارانی سه‌ر به به‌ره‌ی نوسره و هاوپه‌یمانانی توانیویانه کۆنترۆڵی ده‌روازه‌ی سنووری قونه‌یته‌ره‌ی نێوان سوریا و ئیسرائیل بکه‌ن. هه‌روه‌ها توانیویانه 44 سه‌ربازی فیجی بفڕێنن که سه‌ر به هێزی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانن.
به‌ڵام سه‌ربازه فلپـینیـیهکان وا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و ڕه‌تی ده‌که‌ن خۆیان به‌ده‌سـته‌وه بده‌ن.
به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.