ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕایگه‌یاند، کاربه‌ده‌سـتانی نه‌مسا گوتویانه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیانکردووه به لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ زاڵمای خه‌لیل‌زاد گه‌وره دیپـلۆماتی پـێشووی ئه‌مه‌ریکا به گومانی ئه‌وه‌ی پاره‌ی به نایاسایی گواستووه‌ته‌وه له ڕێـگه‌ی بانکی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه.
تۆماس ڤێکسی داواکاری گشـتی له ڤیه‌ننا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشـتڕاستکرده‌وه که له هه‌فته‌نامه‌ی پـرۆفلی نه‌مساوی بڵاوکرابووه‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هیچ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه بدات.
هه‌فته‌نامه‌که ده‌ڵێت گومانی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر حه‌واڵه‌کردنی نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن دۆلاره بۆ سه‌ر حسابێـکی شێرڵ بێنارد هاوسه‌ری خه‌لیل‌زاد له ڤیه‌نـنا له مانگی پـێـنجی ساڵی 2013. ده‌شڵێت پاره‌که له چالاکی کارداری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هاتووه، ئاماژه‌ی به‌وه کرد به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له نێو ته‌نه‌که‌یه‌کی خۆڵدا دۆزراونه‌ته‌وه که له لایه‌ن ئۆفیسی داواکاری گشـتی له ڤیه‌ننا به‌کاردێت.
زاڵمای خه‌لیل‌زاد له سه‌رده‌می سه‌رۆک جۆرج بوش باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بووه له ئه‌فغانستان و عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
هۆڵگه‌ر بیڵش پارێزه‌ری خانم شێرڵ بێنارد ده‌ڵێت هێشـتا کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا هیچ هۆکارێـکی به بنه‌مایان بۆ ئه‌م گومانه نه‌خستووه‌ته ڕوو.