کابینه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سوێندی یاسایی خوارد.
شه‌وی دووشه‌ممه ئه‌ندامانی کابینه‌که سوێندیان خوارد به‌بێ هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ. عه‌بادی ده‌ڵێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئه‌و دوو پـۆسـته‌ش یه‌کلایی ده‌کاته‌وه.
لایه‌نه کوردیـیه‌کانیش له پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوردرێژ له باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شـاری سلێمانی بڕیاریان دا به‌شـداری له حکومه‌ته‌که‌دا بکه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی له ماوه‌ی سـێ مانگی داهاتوو حکومه‌تی عه‌بادی به ده‌نگ داواکانی کورده‌وه بچێت.
له پـۆسته گرنگه‌کانی به کورد له‌و حکومه‌تدا دراوه پـۆسـتی وه‌زیری دارایی‌یه و ڕاده‌سـتی ڕۆژ نوری شـاوه‌یس کراوه.
هه‌روه‌ها یه‌ک له جێـگره‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر کورده و به هوشیار زێباری ڕاسپـێردراوه.