وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌واڵی کوژرانی دوو سه‌رکرده‌ی داعشی ڕاگه‌یاند که به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی سه‌ر موسڵ پـێوه‌بووبوون.
وه‌زاره‌ته‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی هه‌واڵگری له‌شـکری بۆ یه‌کلابووه‌ته‌وه ئه‌بو عه‌لا ئه‌لعێراقی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری ته‌له‌عفه‌ر و ئه‌بو هاجر ئه‌لسوری ده‌سته‌ڕاستی ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری داعش به بۆردومانی فڕۆکه‌کان له پارێزگای موسڵ کوژران.