ڕێبه‌ری ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری ده‌ڵێت لقی هیندسـتانی ڕێـکخراوه‌که‌ی پـێـکهێناوه و حوکمی ئیسلامی له‌و وڵاته دائه‌سه‌پـێنێت و ئاڵای جیهادی لێ به‌رزده‌کاته‌وه.
له ڤیدیۆیه‌کی 55 خوله‌کی که ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، زه‌واهیری ئه‌مه‌ی ڕایگه‌یاند و گوتی پـێـکهێنانی بنکه‌یه‌کی جیهاد له هیندسـتان مژده‌یه‌کی خۆشه بۆ موسڵمانان له بورما و به‌نگلادیش و ئاسام و جوجارات و ئه‌حمه‌د ئاباد و که‌شمیر.
زه‌واهیری جارێـکی دیکه وه‌فاداری خۆی بۆ مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ری ڕێبه‌ری تاڵیبانی ئه‌فغانسـتان دووپاتکرده‌وه، ئه‌مه‌ش پـێده‌چێت ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری داعش که له ئێسـتادا خۆی به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان داده‌نێت و داوا ده‌کات هه‌رچی موسڵمانانی جیهانه وه‌فاداری خۆیانی بۆ ڕابگه‌یه‌نن.
چاودێران ده‌ڵێن له‌وه‌تای داعش سه‌ری هه‌ڵداوه، ژماره‌یه‌کی که‌متر له توندڕه‌وان په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده که چیتر وه‌ک جاران ئه‌و پایه و ناوه‌یان له نێو توندڕه‌وانی ئیسلامی‌دا نه‌مێنێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات له به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیهان که‌سانی توندڕه‌و به دوای خۆیدا ڕابکێشێت.
جێی ئاماژه‌یه 15% ی خه‌ڵکی هیندسـتان موسڵمانن که ده‌کاته نزیکه‌ی 175 ملیۆن که‌س، به‌مه‌ش سێـیه‌م گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی موسڵمانن له جیهاندا.