وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌مه‌ریکا پـشـتڕاستی کرده‌وه ڕێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابی سۆماڵی به هێرشێـکی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا کوژرا.
پـێشـتر ئه‌مڕۆ هه‌ینی عبدول وه‌لی شێخ ئه‌حمه‌د سه‌رۆک وه‌زیری سۆماڵ ڕایگه‌یاند ئه‌حمه‌د عه‌بدی گۆدان ڕێبه‌ری گرووپی شه‌بابی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سۆماڵ به‌و هێرشه ئاسـمانیـیه کوژراوه که شه‌وی دووشه‌ممه کرایه سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌کی گرووپه‌که له ناوچه‌ی شابیلی خواروو له باشوری وڵات.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه گۆدان ڕابه‌رایه‌تی شه‌بابی گرتبووه ده‌ست له پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری پـێشـوویان ئه‌ویش به هێرشێـکی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا کوژرا.
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندبوو هه‌ر که‌سێـک زانیاری له‌سه‌ر شوێنی گۆدان بدات ئه‌وا 7 ملیۆن دۆلار پاداشت ده‌کرێت.