دادگایه‌کی میسر فه‌رمانی به کۆمپانیای حکومی میسر بۆ سه‌ته‌لایت (نایل سات) کردووه په‌خشی هه‌ردوو که‌ناڵی جه‌زیره موباشر میسر و که‌ناڵی ڕابعه ڕابگرێت.
دادگاکه ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی که‌ناڵی جه‌زیره موباشر میسر که له ئێسـتادا له قه‌ته‌ره‌وه به‌رنامه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه، وڵاتان و ده‌زگا بیانیـیه‌کانی له دژی میسر هانداوه له ڕێـکهی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نادوروست، ئه‌مه‌ش زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میسر ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها دادگاکه باسی له‌وه‌ش کرد ئه‌م که‌ناڵه‌ی جه‌زیره هه‌وڵیشی داوه ئاژاوه بنێته‌وه له نێوان گه‌ل و هێزه چه‌کداره‌کاندا.
سه‌باره‌ت به که‌ناڵی ڕابعه که له تورکیاوه به‌رنامه‌کانی ئاماده‌ده‌کرێت، دادگاکه گوتی بووه‌ته ئامرازێـک به‌ده‌ست ئه‌و ڕێـکخراو و وڵاتانه‌ی کار بۆ شکاندنی میسر ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتانی نایل سات لای خۆیانه‌وه ڕایانگه‌یاند ئه‌و دوو که‌ناڵه له ڕێـگه‌ی نایل سـاتهوه به‌خش ناکرێت، به‌ڵکو له ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایتی فهڕهنسـیـیهوه بڵاوده‌کرێنه‌وه.