کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت له پارێزگای له‌غمانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات خۆکوژێـک له نێو ڕێوڕه‌سمێـکی به‌خاکسپاردندا خۆی ته‌قاندووه و له ئاکامدا 16 که‌س کوژراون و 39 که‌سی دیکه برینداربوون.
سه‌رحه‌د زواک گوته‌بێژی فه‌رمانڕه‌وای پارێزگاکه به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شاری میهته‌رلامی ناوه‌ندی له‌غمان بووه.
ڕێوڕه‌سمه‌که بۆ به‌خاکسپاردنی ته‌رمی فه‌رمانده‌یه‌کی پـۆلیس و 3 که‌سی دیکه بوو که پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ به بۆمبێـکی لاڕێ کوژرابوون. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن تاڵیبان له پشـت هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌یه.
سه‌رحه‌د زواک گوتیشی خه‌لیل نیازی سه‌رۆکی به‌شی لێـکۆڵینه‌وه‌کانی پـۆلیس له نێو ئه‌و 16 که‌سه‌یه که له ته‌قینه‌وه‌ی نێو ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا کوژراون. هه‌روه‌ها 3 پـۆلیسی دیکه له نێو 39 که‌سه برینداره‌که‌دان.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.