به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنی کابۆنی ڕۆژی سێشه‌ممه به فه‌رمی ڕزگارکردنی شاره‌که‌یان له ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یاندنه‌که له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا کرا که تیایدا به‌رپـرسانی کانتۆنه‌که ئاماده‌بوون، له‌وانه ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆکی کانتۆنی کۆبانی و عائیشه ئه‌فه‌ندی هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی کۆبانی و مه‌حمود به‌رخودان فه‌رمانده‌ی گشـتی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له کۆبانی و عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌رگری و پاراستنی کۆبانی و هه‌ردوو جێـگره‌که‌ی ئا‌رجین هۆزان و عه‌بدوڵڵا مسکۆ.
سه‌ره‌تا ساتێـک بۆ ڕێزلێنان له گیانی قوربانیانیه‌کان وه‌ستان و پاشان ئه‌نوه‌ر موسلیم به‌یانـنامه‌ی هاوبه‌شی خۆیانی خوێنده‌وه و تیایدا پـیرۆزبایی و ده‌سـتخۆشی له هه‌موو گه‌لی کورد و هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پـێشمه‌رگه و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و لایه‌نگرانی دیموکراسی کرد به‌بۆنه‌ی ڕزگارکردنی شاره‌که‌یان.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک به‌رپـرسی دیکه به‌و بۆنه‌یه‌وه قسه‌یان بۆ ئاماده‌بووان کرد.
هاوکات هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه گوندی حه‌له‌نج ئازادکرا و ئێسـتا شه‌ڕ له نزیک گوندی شیرانه.