مه‌حمود به‌رخودان فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه له کۆبانی ده‌ڵێت ئه‌و به‌رگریـیه مێژویـیه‌ی له‌م شاره‌دا له دژی دوژمنێـکی دڕنده‌ی وه‌کو داعش کرا له‌سه‌ر بنه‌مای تێـکۆشـان و خه‌باتی مرۆڤایه‌تیـیه.
به‌ڕێز به‌رخودان له لێدوانێـکی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتی له ئه‌نجامی ئه‌و به‌رگریـیه و دانبه‌خۆداگرتنه توانیویانه داعش له به‌رامبه‌ر خۆیاندا بشکێنن، ئه‌مه‌ش گیانی به‌رگی ده‌کات به‌وانه‌ی ترسیان له داعش هه‌یه و نیشـانیان ده‌دات که چۆن مرۆڤ ده‌توانێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌تانه خۆڕاگربێت و سه‌ربکه‌وێت.
گوتیشی هه‌تا تاکه داعشێـک مابێت ئه‌وان له تێـکۆشانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن. ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه‌کانیش کرد بۆ ڕزگارکردنی هه‌موو گونده‌کانی کۆبانی.