سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئێران له پشـت هێرشه‌که‌ی حزبوڵڵایه، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی سنووری وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ لوبنان به موشه‌کی دژه زرێـپۆش کردیـیه سه‌ر هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکری ئیسرائیل و له ئاکامدا ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی کوژران.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێـکدا به بۆنه‌ی سـاڵڕۆژی کۆچی دوایی سه‌رۆک وه‌زیری پێشـوو ئارێڵ شارۆن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی" ئه‌وه ئێرانه له‌و هێرشه‌ی دوێنێ له لوبنانه‌وه له دژمان کرا به‌رپرسـیاره."
گوتیشی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر هه‌رچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک چ نزیـک بێت یان دور به‌رگری له خۆی ده‌کات.
پاشان باسی له مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران کرد و گوتی " ئه‌وه هه‌ر ئێرانه‌یه که ئێسـتا هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی زلهێزانه‌وه به ڕێـکه‌وتنێـک بگات که به تواناکانی بمێنێته‌وه بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی، بۆیه ئێمه به توندی له دژی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ین."
حزبوڵڵای لوبنان ده‌ڵێت هێرشه‌که‌ی چوارشه‌ممه له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیه‌ی 18 ی ئه‌م مانگه‌ی ئیسرائیل بوو، که له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان کرانه سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبیلێـک و تیایاندا 6 چه‌کداری حزبوڵڵا و جه‌نه‌ڕاڵێـکی ئێرانی کوژران.