ڕێکخراوێکی هاوسۆزی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له میسر ده‌ڵێت به‌رپرسه له‌و زنجیره هێرشه‌ی ڕۆژی 5 شه‌ممه کراونه‌ته سه‌ر هێزه ئاسایشیه‌کان له نیمچه دوڕگه‌ی سینا.
له‌و هێرشانه‌دا به‌لانی که‌م 26 که‌س کوژراون.
ڕێکخراوی هه‌رێمی سینا به‌رپرسیارێتی خۆی ڕاگه‌یاندووه له‌و هێرشانه که له ماوه‌ی چه‌ند کاژمێرێکدا کردوونی.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشه‌کان کراونه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکری و هه‌روه‌ها ئوتێلێکیش له شارۆچکه‌ی ئه‌لعه‌ریش که ئه‌فسه‌ره‌کانی هێزی پۆلیس و له‌شکری لێبوون.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرام، که ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ره‌کی حکومه‌تی میسره ده‌ڵێت ئه‌و ئۆفیسه‌ی له شارۆچکه‌ی ئه‌لعه‌ریش هه‌یبووه، ڕێک به‌رامبه‌ر بنکه له‌شکریه‌که بووه، به ته‌واوه‌تی ڕووخاوه، به‌لام هیچ ئاماژه‌یه‌کی به‌وه نه‌کردووه ئایا زیانی گیانی هه‌بووه یان نا.
عبدالفتاح ئه‌لسیسی، سه‌رۆکی میسرله ڕاگه‌یاندنێکی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی هێناوه بۆ وڵاتی ئه‌ثیوبیا و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ قاهیره و تا له نزیکه‌وه چاودێری نوێترین په‌ره‌سه‌ندنه‌کان بکات.
به‌ڕێز سیسی بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی یه‌کێتی ئافریکا له ئه‌ثیوبیا بووه.