سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تی شاندێـکی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـته ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه به مه‌به‌سـتی گه‌یاندنی سه‌ره‌خۆشی خۆی و گه‌لی ئه‌مه‌ریکا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز و هه‌روه‌ها بۆ تاووتوێکردنی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاته.
سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای نوێی سعودیـیه له فڕۆکه‌خانه‌ی ڕیاز پـێشـوازی له سه‌رۆک ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری کرد، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره ناوبراو وه‌کو شای سعودیـیه پـێشـوازی له سه‌رۆکی وڵاتێـک بکات. جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به ده‌یان سه‌رۆک سه‌ردانی سعودیـیه‌یان کرد.
هه‌روه‌ها ژماره‌کی زۆری شازاده و وه‌زیر له فڕۆکه‌خانه پـێشـوازیـیان له سه‌رۆک ئۆباما کرد، له نێویاندا مقرن بن عه‌بدولعه‌زیز شازاده‌ی تاج و محه‌مه‌د بن نایف بن عه‌بدولعه‌زیز جێگری شازاده‌ی تاج.
بن ڕۆدس جێـگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شای نوێی سعودیـیه، پـرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا به بۆنه‌ی کۆچی شا عه‌بدوڵڵا ده‌گه‌یه‌نێته حکومه‌ت و گه‌لی سعودیـیه و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له ههنوکیـیه گرنگه‌کانی ناوچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ تاووتوێ ده‌کات، وه‌کو شه‌ڕی دژی داعش و بارودۆخی یه‌مه‌ن.
پـێشـبینی ده‌کرێت مه‌سه‌له ناوکیـیه‌که‌ی ئێران و شه‌ڕی ناوخۆی سوریا له نێو باسه‌کانیاندا بن.
شانده‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما پـێـکهاتووه له ژماره‌یه‌کی زۆری کاربه‌ده‌سـتی ئێسـتا و پشـووی ئه‌مه‌ریکا، له‌وانه جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه و جان بێرنار به‌ڕێوه‌به‌ری CIA و سوزن ڕایس ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی. له حکومه‌ته‌کانی پـێشوو، جه‌یمس پـێکهر وه‌زیری ده‌ره‌وه له سه‌رده‌می سه‌رۆک بوشی باوک و برنت سکۆکرۆفت ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی له سه‌رده‌می هه‌ردوو سه‌رۆک جێراڵد فۆرد و بوشی باوک، له‌گه‌ڵیاندا کۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤن هادلی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی له حکومه‌تی سه‌رده‌می سه‌رۆک بوشی کوڕ .
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیـیه ڕێوشوێنی توندی ئاسایشیـیان له پایته‌خت گرتووه‌ته‌به‌ر.
چاوهڕواندهکرێت شه‌وی سێشه‌ممه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا بگه‌ڕێنه‌وه.