ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنی کۆبانی جارێـکی دیکه پـێرۆزبایی له گه‌لی کورد و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا کرد به بۆنه‌ی ڕزگارکردنی ته‌واوی شاری کۆبانی له چه‌کدارانی داعش.
به‌ڕێز موسلم له وتووێژێـکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی ئه‌وان توانیویانه به یارمه‌تی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان و چه‌کی قورسی پـێشـمه‌رگه و له‌شکری ئازادی سوریا کۆبانی ڕزگاربکه‌ن.
پاشان باسی له به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه‌کان کرد و گوتی پـێویسته پـشـتیوانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامبێت تاوه‌کو بتوانن له زووترین کاتدا هه‌موو گونده‌کانی کۆبانی ڕزگاربکه‌ن که ژماره‌یان له 380 گوند زیاتره. داواشی کرد هه‌موو لایه‌ک یارمه‌تی بده‌ن له بنیادنانه‌وه‌ی کۆبانی که به‌شێـکی گه‌وره‌ی وێرانبووه.
سه‌باره‌ت به‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌یده‌ن که ده‌ڵێن هێشـتا شاره‌که به ته‌واوی ڕزگاری نه‌بووه، ئه‌نوه‌ر موسلم گوتی ڕه‌نگه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بێت که هێشـتا مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر شاره‌که ماوه‌ته‌وه، چونکه داعش دوژمنێـکی بچوک نیـیه.