کاربه‌ده‌ستێکی عێراقی ده‌ڵێت توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاڵای خۆیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی حکومه‌تی خۆجێیی له شاری ڕومادی پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵکردووه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به تێکڕای ده‌نگ به‌رنوسێکیان په‌سه‌ند کردووه و ماف ده‌دات به کۆنگرێس بۆ په‌سه‌ندکردن یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
کاربه‌ده‌ستێکی خۆجێی له باشوری سۆماڵیا ده‌ڵێت توندڕه‌وانی ئه‌لشه‌باب ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر دوو بنکه‌ی حکومه‌تدا له هه‌رێمی شابیڵی خواروو.
ده‌سه‌ڵاتداران له بۆسنیا 12 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی چه‌کداری ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوون و به‌شداری شه‌ڕه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌یان کردووه.
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌ڵێنی به وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو دا پاڵپشـتیـیان بکات له به‌رامبه‌ر هه‌رچ هێرشێـکی ده‌ره‌کی ئه‌گه‌ربێت و بکرێته سه‌ریان
ڤالێرێ ئامۆس یاریده‌ده‌ری سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆیی و هه‌ماهه‌نگی فریاگوزاری له ڕاپـۆرتێـکیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له باره‌ی عێراق کۆمه‌ڵێـک زانیاری خستووه‌ته ڕوو
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه توندوتیژیـیه‌کی گه‌وره له ناوچه‌ی ئهعزهمیـیهی به‌غدای پایته‌ختی عێراق که‌وته‌وه و له ئاکامدا 4 که‌س به زیندوویی سووتان و گیانیان له‌ده‌سـتدا و چه‌ندان که‌سی دیکه برینداربوون
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ڵێت که‌سی دووه‌م له ناو داعش به هێرشێـکی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به پارێزگای موسڵ له باکوری عێراق کوژراوه
ده‌زگای هه‌واڵگری کۆریای باشور ده‌ڵێت کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکی کۆریای باکور وه‌زیری بهرگریـیهکهی ئیعدامکردووه به تاوانی ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵی خه‌وی لێکه‌وتووه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستخۆشی له ده‌ستپێکردنی ئاگربه‌ستی مرۆیی کرد له یه‌مه‌ن و داوا له لایه‌نه‌کانی به‌شه‌ڕهاتوو کردووه ڕێگه بده‌ن به دابه‌شکردنی خۆراک و ده‌رمان و سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر خه‌ڵکانی سیڤیلدا
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار بۆ سه‌ر پاسێک له شاری که‌راچی 45 که‌س کوژران که 16 ژنیان له نیواندایه
لێکۆڵه‌ره‌وانی فیدراڵی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی شاری فلادێلفیا له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا که له‌وێ شه‌وی سێشه‌ممه شه‌مه‌نده‌فه‌رێـک وه‌رگه‌ڕاوه و له ئاکامدا 6 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون
ئەو ئاوارە عەرەبانەى كە لە ناوچە جیاجیاكانى عێراقەوە ڕوویان لە هەرێمى كوردستان کردووه، بەهۆى هەژارى و دەست نەڕۆییەوە هه‌ندێـکیان لە بەرامبەر بڕێک پارەدا، گورچیلەیهکی خۆیان بەو كەسانە دەفرۆشن
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وتووێژێـکی "ڕاشکاوانه‌ی" له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا ئه‌نجامداوه له باره‌ی مه‌سه‌له‌کانی ئۆکرانیا و سوریا و ئێران
پـۆلیسی تورکیا چووه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕێبه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کانی به‌شه‌ڕهاتوون کاتێک هه‌وڵیان دابوو ماڵه‌که‌ی بـپـشـکنن
وتووێژی نێوان شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان و ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڤیه‌نـنا ده‌سـتیپـێـکرده‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و هیوایه‌ی به‌ر له کۆتایی مانگی شه‌ش که دوا واده‌یه به ڕێکه‌وتنێـکی کۆتایی بگه‌ن
بوڵند ئارینج جێگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا و ئه‌ندامی ناوداری نێو پارتی ئاکه‌په ده‌ڵێت له ماوه‌ی حوکمڕانی پارته‌که‌ی بۆ وڵات متمانه به ده‌زگای دادی تورکیا لاوازبووه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی نیپاڵ ڕایگه‌یاند له ئاکامی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کاتماندوی پایته‌ختی دا به لایه‌نی که‌م 42 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 1117 که‌سی دیکه برینداربوون
له چوارچێوه‌ی پـیاداچوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاتاندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ژنیڤ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کرا
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته. ئه‌مه ده‌بێته یه‌که‌م سه‌ردانی گه‌وره دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕووسیا له‌وه‌تای قه‌یرانی ئۆکرانیا ده‌سـتیپـێـکردووه
زیاتر نیشـان بده