ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به تێکڕای ده‌نگ به‌رنوسێکیان په‌سه‌ند کردووه و ماف ده‌دات به کۆنگرێس بۆ په‌سه‌ندکردن یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران400 ده‌نگی ئه‌رێ بووه به‌رامبه‌ر 25 ده‌نگی نه‌رێ.
سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌مان به‌رنوسی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا په‌سه‌ند کرد و ئه‌نجامه‌که‌شی 98 ده‌نگی ئه‌رێ به‌رامبه‌ر 1 ده‌نگی نه‌رێ بوو.
سه‌رۆک ئۆباما پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد ئه‌و به‌رنوسه گه‌ر له کۆنگرێس په‌سه‌ند کرا ئه‌وا ڤیتۆی ده‌کات به‌ڵام ئێستا کۆشکی سپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما پلانی مۆرکردنی به‌رنوسه‌که‌ی هه‌یه.
ئه‌م به‌رنوسه ته‌نها 30 ڕۆژی داناوه بۆ کۆنگرێس بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان ئێران و پێنج زلهێزه سه‌ره‌کیه‌که‌ی جیهان.
له ماوه‌ی ئه‌م 30 ڕۆژه‌دا سه‌رۆک ئۆباما ناتوانێت هیچ سزایه‌کی سه‌پێندراو به‌سه‌ر ئێران‌دا لابدات یان بگۆڕێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما زۆر به توندی دژی ئه‌وه بوو کۆنگرێس هیچ قسه‌یه‌کی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه ناوکیه و ترسه‌که‌شی له‌وه بووه دانوستاندنه هه‌ستیاره‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌سه‌ر ڕێی خۆی لابدات.
به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما ده‌ستی له ڤیتۆکردنی ئه‌م به‌رنوسه په‌سه‌ندکراوه هه‌ڵگرت پاش ئه‌وه‌ی هه‌روادێ و ژماره‌ی زیاتری ئه‌ندامانی دیموکراته‌کان له کۆنگرێس پشتیوانی‌یان له به‌رنوسه‌که کردووه.