ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار بۆ سه‌ر پاسێک له شاری که‌راچی 45 که‌س کوژران که 16 ژنیان له نیواندایه.
ژه‌نه‌ڕاڵ غولام حه‌یده‌ر جه‌میل به‌رپرسی باڵای پۆلیس گوتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6 چه‌کدار به سواری موتورسایکله‌وه هێرشێـکیان بۆ سه‌ر پاسێـک ئه‌نجامداوه و سه‌رنشینه‌کانیان گولله‌بارانکردووه.
شاهیدحاڵه‌کان به پۆلیسیان راگه‌یاند سه‌رنشینه‌کان پـێـیان وابوو که چه‌کداره‌کان ویستویانه دزیان لێبکه‌ن، بۆیه چیـیان پـێبووه داویان ناوه تاوه‌کو به سه‌لامه‌تی ڕزگاریان بێت، به‌ڵام هێرشبه‌ران داوایان لێکردن سه‌ریان دانه‌وێنن و پاشان ده‌ستیان کردووه به گولله‌بارانکردنیان.
هێرشبه‌ره‌کان دوو منداڵیان له‌گه‌ڵ شوفێری پاسه‌که جیاکردبووه و به شوفێره‌که‌یان گوتوبوو پاسه‌که به‌ره‌و نه‌خۆشخانه لێبخۆڕێت.
هاوکات ژه‌نه‌ڕاڵ ره‌حیڵ شه‌ریف به‌رپرسی باڵای له‌شکری پاکستان به‌هۆی هێرشه‌که‌ی که‌راچی، سه‌ردانێکی بۆ سیریلا‌نکا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.