بوڵند ئارینج جێگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا و ئه‌ندامی ناوداری نێو پارتی ئاکه‌په ده‌ڵێت له ماوه‌ی حوکمڕانی پارته‌که‌ی بۆ وڵات متمانه به ده‌زگای دادی تورکیا لاوازبووه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ڕاپـۆرتێـکی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌م لێدوانه‌ی ئارینج توڕه‌یی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیای لێبکه‌وێته‌وه، به‌و پـێـیه‌ی جۆره ناکۆکیـیه‌ک له نێو پارتی ئاکه‌په‌دا سه‌ری‌هه‌ڵداوه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی بڕیاره له 7 ی مانگی شه‌ش به‌ڕێوه‌بچێت.
ئارینج که پـێشـتر له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا ناکۆکی هه‌بووه، شه‌وی دووشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنیHaberturk ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی پارته‌که‌ی (پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان) له پاش زیاتر له 10 سـاڵ له حوکمڕانی تورکیا ته‌نها نیوه‌ی ناوه‌که‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندووه.
گوتیشی " من دڵگرانم که له گه‌شه‌پـێداندا زۆر باشین، به‌ڵام ئایا له دادپه‌روه‌ریدا به‌و ئاسته باشین؟"
ئارینج که له سێ گه‌ڕی په‌رله‌ماندا ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه و خۆی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه کاندید نه‌کردووه، له درێژه‌ی چاوپـێـکه‌تنه‌که گوتیشی " کۆشـکی زۆر جوانمان دروسـتکردووه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین متمانه به دادپه‌روه‌ری و ده‌زگای داد زیاتر بکه‌ین."
جێگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌مه یه‌که‌م جار نیـیه ڕه‌خنه‌ی هه‌بێت، پـێشـتر له مانگی سێ‌دا ڕه‌خنه‌ی له ئه‌ردۆغان گرت له‌سه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانی له مه‌سه‌له‌ی وتووێژه‌کانی پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان حکومه‌ت و کورددا.
به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان پارتی ئاکه‌په سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌سـتده‌هێنێت، به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌توانێت بـبێته ئه‌و زۆرینه‌یه له په‌رله‌ماندا که ئه‌ردۆغان پـێویستی‌پـێـیه‌تی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی له گۆڕینی سـیسته‌می وڵاته‌که‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ته‌واو.
له ئێسـتادا لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی تورکیا ئه‌ردۆغان تاوانبارده‌که‌ن به پـێشـێلکردنی ده‌سـتور که ڕێگه به سه‌رۆکی وڵات نادات به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا بکات. هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان له نێو پارته‌که‌ی خۆشی‌دا دووچاری ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه به‌وه‌ی ده‌سـتێوه‌ردان ده‌کات له دانانی سیاسه‌ته‌کانی ئاکه‌په.