وتووێژی نێوان شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان و ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڤیه‌نـنا ده‌سـتیپـێـکرده‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و هیوایه‌ی به‌ر له کۆتایی مانگی شه‌ش که دوا واده‌یه به ڕێکه‌وتنێـکی کۆتایی بگه‌ن.
عه‌باس عراقچی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که ئه‌ندامی شاندی ئێرانه له وتووێژه‌کاندا، له ڤیه‌نناوه به ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌ی گوت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی دانوسـتاندنه‌کان هۆکار هه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن. گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بن له وتووێژ و هیوایه‌کی زۆریان هه‌یه به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌که به ڕێکه‌وتن بگه‌ن.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان له یه‌کێتی ئه‌وروپا، عراقچی و هاوکاره‌که‌ی مه‌جید ته‌خت ڕوانچی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ کاروباری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراویان له‌گه‌ڵ خانم هێلگا شمیت وتووێژکاری یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام دا له ئوتێلی کۆشـکی کۆبێرگ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند شاندی وتووێژکاری ئه‌مه‌ریکا به سه‌رۆکایه‌تی وێندی شێرمان ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌گاته ڤیه‌نـنا. به‌شی دیـپلۆماسی له یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که‌وا بڕیاره له‌م هه‌ینیـیه له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رانی سیاسی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازبکه‌ن.