سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌ڵێنی به وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو دا پاڵپشـتیـیان بکات له به‌رامبه‌ر هه‌رچ هێرشێـکی ده‌ره‌کی ئه‌گه‌ربێت و بکرێته سه‌ریان.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری کامپ ده‌یڤدی ویلایه‌تی میریلاند ئه‌مه‌ی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند، پاش ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو. گوتی " جارێـکی دیکه وابه‌سته‌یـیمان دووپات ده‌که‌مه‌وه به پاراستنی ئاسایشی دۆسته‌کانمان له که‌نداوه."
گوتیشی هاوکاری له بواری ئاسایشی ده‌ریایی و هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و وڵاتانه زیاترده‌کرێن. باسی له‌وه‌ش کرد که‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی کارده‌کات بۆ به‌هێزکردن و پـێکه‌وه به‌سـتنی توانا به‌رگریـیه‌کانی وڵاتانی که‌نداو له دژی سیسته‌مه موشه‌کیـیه بالیسـتیـیه‌کان له ناوچه‌که.
پاشان سه‌رۆک ئۆباما گوتی واشنتن و وڵاتانی که‌نداو کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنێکی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موویاندایه. جه‌ختی له‌وه‌ش کرد سزاکانی سه‌ر ئێران نه لاده‌برێن و نه سووکیش ده‌کرێن، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئێران پابه‌ندی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه ده‌بێت که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت زلهێزانی جیهان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵیدا ڕێـکبکه‌ون.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی وابه‌سـته‌یه به پـشـتگیرکردنی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا و گه‌یشـتن به چاره‌سه‌رێـک له ڕێگه‌ی وتووێژ، به‌ڵام به‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د.
له باره‌ی قه‌یرانی یه‌مه‌ن، سه‌رۆک ئۆباما داوای له لایه‌نه ناکۆکه‌کانی ئه‌و وڵاته کرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
جێی ئاماژه‌یه له‌م کۆنگره لوتکه‌یـیه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو ته‌نها میری کوه‌یت و قه‌تر به‌شـداربوون، به‌ڵام ڕێبه‌رانی سعودیـیه و به‌حره‌ین و عومان و ئیمارات نوێنه‌ری خۆیان ناردبوو.