ڤالێرێ ئامۆس یاریده‌ده‌ری سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆیی و هه‌ماهه‌نگی فریاگوزاری له ڕاپـۆرتێـکیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له باره‌ی عێراق کۆمه‌ڵێـک زانیاری خستووه‌ته ڕوو.
خانم ئامۆس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له نامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی کردبوو، نووسیویه‌تی له‌وه‌تای له مانگی یازده‌ی سـاڵی 2014 ڕه‌وشی مرۆیی له عێراق بۆ ڕوونکردبوونهوه، وا ئێسـتا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته پـێویسـتیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه له 8.2 ملیۆن که‌س زیاتره، هه‌ر له ماوه‌ی پـێـنج مانگی ڕابردوو 3 ملیۆن که‌سی زیادکردووه. ده‌ڵێت له‌م ژماره‌یه 2.8 ملیۆن ئاواره‌ی پارێزگای ئه‌نباری تێدایه که له مانگی یه‌کی سـاڵی 2014 وه شه‌ڕ له پارێزگایه په‌ره‌ی سه‌ند. نیوه‌ی ئه‌و ئاوارانه منداڵن. ده‌شڵێت هێشـتا به‌بێ وه‌سـتان ئاواره‌بوونی خه‌ڵکی زیاتری ئه‌و پارێزگایه به‌رده‌وامه و ته‌نها له مانگی ڕابردوو 120 هه‌زار که‌س شـاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگاکه‌یان چۆڵکردووه. بێ له‌م ئاوارانه‌ی ناو عێراق هه‌روه‌ها 250 هه‌زار ئاواره‌ی سوریاییش په‌نایان بۆ عێراق بردووه.
پاشان له ڕاپـۆرته‌که نووسیویه‌تی هه‌ر 18 پارێزگاکه‌ی عێراق ئه‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره کاریگه‌ری به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه و له شه‌ڕ و هێرشه‌کان خه‌ڵکی سیڤیل کراونه‌ته ئامانج. ده‌شڵێت هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن که ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه و زۆر جاریش له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایفی و نهتهوهیییه به‌رده‌وامه.
ئه‌م یاریده‌ده‌ره‌ی بان کی مون هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی ئاواره‌کان باری ئابوری خه‌ڵکی عێراقیش به گشـتی تێـکچووه، ئه‌مه‌ش وه‌ها کردووه بۆ زۆربه‌یان ئاسان نه‌بێت میوانداری ئاواره‌کان بکه‌ن.
باسی له شـاری موسڵیش کرد، ده‌ڵێت مانگی داهاتوو ده‌بێته سـاڵێـک که داعش ئه‌و شاره‌ی کۆنترۆڵکردووه و زۆر له باره‌ی ڕه‌وشی مرۆیی له‌وێ نیـگه‌رانه به تایبه‌تی له پاش ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ئاماژه بۆ خراپـی باروگوزه‌رانی خه‌ڵکی له‌و شاره ده‌که‌ن.