ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی پـشتڕاستیکردەوە زیاتر لە 30 پەنابەری سۆماڵی کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵبوون لە نێو بەلەمێـکدا لە دەریای سوور بە گولـلەی دۆشکەی هەلیکۆپتەرێک کوژراون
هێزەکانی عێراق دەچنە ناو بەشە کۆنەکەی شاری موسڵ و لە مزگەوتی ئەلنوری نزیکبوونەتەوە، ئەوەی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕابەری داعش پـێش سێ ساڵ لەمەوبەر خەلافەتەکەی خۆی تیادا ڕاگەیاند
پـۆلیس دەڵێت نامەیەکی پـۆستی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ئۆفیسی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا فەرمانبەرێک برینداربووە و دەموچاوی و هەردوو دەستی سووتاون
وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی دیپـلۆماسی لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا بۆ مەسەلەی شاری مەنبجی باکوری سوریا بووەتە شتێکی پـێویست
گوتەبێژی کرملێن دەڵێت ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا لە مۆسکۆ لە 10 ی مانگی سێ، تاووتوێی مەسەلەی فرۆشتن و کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ڕووسی جۆری S-400 یان کردبوو
خەڵکی هۆڵەندا ئەمڕۆ چوارشەممە بەرەو بنکەکانی دەنگدان دەچن تاوەکو نوێنەرانی خۆیان بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەیان هەڵببژێرن و لە ئێستادا سەنگی خراوەتە سەر پـێشبڕکێی نێوان پارتی خەڵک بۆ ئازادی و دیموکراسی و پارتی بۆ ئازادی
تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نێو بینای دادگایەکی دیمەشقی پایتەختی سوریا ڕوویداوە و بووەتە مایەی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس
ژمارەیەک چەکدار دەسـتیانگرتووە بەسەر کەشتیەکی تانکەری نەوت لە نزیک کەنارەکانی سۆماڵ و لەگەڵ تاقمەکەی کە لە 8 کەس پـێکهاتوون بەرەو کەنارەکانی شارۆچکەی علولەی هەرێمی پونتلاندیان بردووە
هێزەکانی سەر بە پەرلەمانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بە فەرماندەیەتی جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر هەردوو بەندەری ڕەئس لانوف و ئەلسدرەی سەر دەریای ناوەڕاستیان لە گروپێکی ئیسلامی توندڕەو ڕزگارکرد
هێزەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەردەوامبوون لە پـیشڕەویـیەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو گەڕەکانەی هێشتا لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە ژێر دەستی داعشدا ماونەتەوە
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە هێرشی توندی کردەوە سەر هۆڵەندا و ئەڵمانیا و دەڵێت داوای لێبوردن بەس نیـیە و هێشتا ڕێوشوێنی دیکە ماوە تورکیا لە دژیان بیگرێتەبەر و دەبێت باجەکەی بدەن
کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆک دانۆڵد ترامپ موچەی ساڵانەی خۆی کە 400 هەزار دۆلارە لە کۆتایی ساڵ دەیبەخشێتە ڕێکخراوە خێرخوازەکان
کوڕێـکی مەهدی کەڕوبی ڕێبەری ئۆپـۆزسیۆنی ناوخۆی ئێران دەڵێت برایەکی حوکمی 6 مانگ زیندانی دراوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی نامەیەکی باوکی کە تیایدا داوای لە سەرۆکی ئێران کردبوو دادگایی بکرێت پاش ئەوەی بۆ چەندان ساڵە لە ماڵەکەی دەستبەسەرکراوە
پارێزەری حوسنی موبارەک سەرۆکی پـێشووی میسر دەڵێت داواکاری گشتی قایل بووە حوسنی موبارەک ئازادبکرێت، ئەمەش پاش نزیکەی دوو هەفتە لەوەی بێ تاوان دانرا لە کوشتنی خۆپـیشاندەران لە ساڵی 2011 .
ژمارەیەک لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی فەڕەنسا ڕەخنەیان لە حکومەتی وڵاتەکیان گرت پاش ئەوەی ڕێگە بە وەزیری دەرەوەی تورکیا درا هەڵمەتێکی پشتیوانیکردن لە هەموارکردنی دەستوری تورکیا لە شارێکی فەڕەنسا ئەنجام بدات
پـۆلیسی سوماڵ دەڵێت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک ئوتێلێک لە جادەیەکی قەرەباڵغی مەقادیشۆی پایتەخت تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 13 کەس کوژراون
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی 2 هەزار کەس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کوژراون لە ماوەی 18 مانگی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایش، هەروەها زیانێکی ئێجگار زۆر بە ناوچەکە گەیشتووە و مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی مەترسیدار پـێشێلکراون
دەنگی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە لە بارەی دەسـتگیرکردنی ئەحمەد غەفور حەکیم ناسراو بە ئەحمەد زێباری پەیامنێرەکەی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردسـتان
یاسادانەرێکی ئۆپـۆزسیۆنی نەمسا دەڵێت 5 هاوڵاتی نەمساوی کە ڕەخنە و توانجیان لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گرتبوو، لە فڕۆکەخانەکانی تورکیا دەسـتبەسەرکراون و پاشان دیپـۆرتکراون
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەراتی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش ئەو هەواڵانەی پشتڕاستکردەوە کە دەڵێن ئەمەریکا هێزی زیاتری بۆ سوریا ناردووە تاوەکو یارمەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بدەن لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕەققە
زیاتر نیشـان بده